وهزيرى داد پێشوازى له شاندێكى دامهزراوهى "جايكا"ى ژاپۆنى كرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، به ئامادهبوونى کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد، کە پێکهاتبوو لە یویچی نیشیدا، جێگری بەڕێوبەری جایکا لە عێراق و ئامۆژگار حەوێزی، بەڕێوهبەری پێشکەوتووی پرۆگرامەکان لە جایکا و تاکاشی سایتۆ، ڕاوێژکاری پرۆژەکانی جایکا.
فراوانکردنی هەماهەنگيی هەردوولا و سازکردنی خولی شیاندن بۆ فەرمانبەران و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاجیاکانی کارگێڕی، ئایتی و کۆمپیوتەر، تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە بوو، هەروەها باس له پەرەپێدانی ژمارەیەک دەزگهی وەزارەتی داد کرا، لەوانە ناوەندی توێژینەوەی یاسایی.
دووپات لەوەش کرایەوە بوار بڕهخسێندرێت تا لەنێوان ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد و ناوەندەکانی توێژینەوە لە ژاپۆن هەماهەنگيی کارا هەبێت و لە ڕێگەی سازکردنی کۆنفرانس و پرۆژەی هاوبەشەوە، کەڵک لە ئەزموونەکانی یەکتری وەربگرن.