وەزیری داد پێشوازی لە سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی كۆچ کرد

ڕۆژی دووشەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، یوکۆ فوجی مورای، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی کۆچ (IOM)، بە یاوەری محەمەد ڕەفیق، بەرپرسی بەشی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی لە ڕێکخراوی ناوبراو، سەردانی وەزارەتی دادیان کرد و لهلايهن فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانهوه پێشوازىيان لێ كرا.
له ديدارهكهدا كه كرمانج عوسمان، ڕاوێژكارى باڵاى وهزارهتى داد بۆ كاروبارى نێودهوڵهتى ئامادهى بوو، چەندان بابەتی یاسایی و ژمارەیەک لە پرۆژە و کارە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی كۆچى نێودهوڵهتى، باس كران.
هەروەها باسی ئەو پرۆژە و چالاکیيانەش کران کە لەمساڵ و ساڵی داهاتوودا بە هاوبەشی ئەنجام دەدرێن، بە تایبەتی لە بواری یاسایی، دادی و توێژینەوەی یاسایی.