Skip to the content

وەزارەتی داد لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بەشدار بوو

کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لە بەغدا نوێنەرایەتیی وەزارەتی دادی کرد، لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) سەرپەرشتی دەکرا.

کۆبوونەوەکە ڕۆژی دووشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەچوو و کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بوو، تایبەت بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بوو. 

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە چۆنیەتیی گونجاندنی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ بوو لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

لە پاڵ وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، نوێنەرانی ژمارەیەک لە وەزارەتەکانی حكومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، دەستە و دامەزراوە گشتییە پەیوەندیدارەکانیش بەشداربوون.