Skip to the content

ڕاوێژکاری وەزارەتی داد به‌شدارى لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە نەهێشتنی ماددەى هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان كرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٣ى شوباتى ٢٠٢٦، کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وەکوو نوێنەری وەزارەت، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایيی لیژنەی باڵای نەهێشتنی ماددەى هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان كرد، کە بە سەرپەرشتيی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستيی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە کۆبوونەوەكه‌دا ژمارەیەک بڕیاری نوێ دەرکران تایبەت بە هەندێک ماددە کە تازە پەیدابوون و وه‌كوو مادده‌ى هۆشبه‌ر هه‌ژمار كران.
هەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئامادەسازی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسێکی تایبەت كرا، کە بڕیارە لە ١٥ی شوباتى ئه‌مساڵ بەڕێوەبچێت.