Skip to the content

وەزارەتی داد پشتگیريی خۆی بۆ بەهێزکردنی سیستەمی پاراستنی مافەکانی منداڵ دووپات دەکاتەوە

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی شوباتى ٢٠٢٦، ليژنەی باڵای پاراستنی مافەکانی منداڵ لە هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتيى كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زيرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى و سه‌رۆكى ليژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌ و كرمانج عوسمان، ڕاوێژكارى وه‌زاره‌تى داديش وه‌ك نوێنه‌رى وه‌زاره‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدارى كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە توێژینەوە و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی زانستيی پاراستنی منداڵ و میکانیزمی جێبەجێکردنیان کرا، هەروەها ڕەوشی ناوه‌نده‌كانى پاراستنی منداڵ هەڵسەنگێندران و ڕاپۆرتی ليژنەى پارێزگه‌کان پێشکەش کرا و چەند پێشنیارێکی تایبەت بە پێداویستییەکانی منداڵانیش خرانه‌ ڕوو.

هەروەها باس له‌ چۆنييه‌تيی دامەزراندنی ناوه‌ندێكى تایبەت بۆ خزمەتکردنی ئەو منداڵانەش کرا کە دایبابیان جیابوونەتەوە.

وەزارەتی داد دووپات دەکاتەوە بەردەوام دەبێت لە پشتگیريی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵ و بەهێزکردنی چوارچێوە یاسایی و دامەزراوەییەکان، بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی منداڵان.