Skip to the content

وەزیری داد پێشوازی لە لێپرسراوی نووسینگەی ڕاستاندن لە وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵی کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی شوباتی ٢٠٢٦، فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەتی داد، پێشوازی لە قۆنسۆل شێخ سەعد بەرزنجی، لێپرسراوی نووسینگەی پەسەندکردن و ڕاستاندن لە وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵی عێراق کرد. 

لە کاتی دیدار و کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردەوە، بە مەبەستی باشترکردن و خێراترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.

پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر و کەمکردنەوەی ماوەی پڕۆسەکانی پەسەندکردن و ڕاستاندن، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوو. لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و گەشەپێدانی پەیوەندییە فەرمییەکان کرد، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات.