سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ساڵێکی بڵاو کردەوە
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، سەر بە وەزارەتی داد، ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی مافی گشتی و خێرایی ڕاپەراندنی دۆسییە یاساییەکان پیشان دا.
بە پێی ئامارەکان، لە ماوەی ساڵێکدا (٨٥٩) سکاڵا تۆمارکراون و (٣٦٠٨) نووسراوی بەدواداچوون نێردراون. هەروەها، لە کۆی (١٧٩٠) دۆسییەی تاوان، ڕێژەی یەکلاییکردنەوە گەیشتووەتە (٩٩.٨٪) لە ساڵی ٢٠٢٥، بۆ ڕێگری لە دواکەوتنی کارە دادوەرییەکان.
هەروەها ئەندامانی داواکاری گشتیی بەردەوام چاودێریی دادگا و بنکە پەیوەندیدارەکانیان کردووە و زیاتر لە (١٠٠٠) سەردانی پۆلیس، ئاسایش و گرتووخانەکانیان ئەنجام داون. لە بواری گەشەپێدانی تواناکانیشدا، چالاکییە فێرکارییەکان بۆ ئەندامان و فەرمانبەران بەردەوام بوون.