له دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك بووه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی چاكسازیی گه‌وره‌ی له بوارى کارگێڕی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌نجامدانی چاكسازیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له هه‌موو وهزرهتهكان ده‌گرێته‌وه.
کار و چالاکییەکان

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێكخراوی یونیسێف ، له بواری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی هاوكاریی یه‌كتری ده‌كه‌ن
وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی، پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای رێكخراوی یونسیف

وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی ، لەگەڵ ڕۆب واڵەر ،کونسوڵی گشتیی ویلایەته یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆبۆوه
رۆژی ٢٠٢١/٤/٥ کوێستان محمد ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و زەکیە سید صالح بریکاری وەزارەت ،سەردانی کونسوڵگەری گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایان كرد‌و لەگەڵ ڕۆب واڵەر ،کونسوڵی گشتیی و ستافی باڵای کونسوڵگەری کۆبوونەوە.

وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەلایەتی رۆژی 8 مارسی پیرۆز کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 خاتوو کۆێستان محەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەلایەتی لە دیوانی وەزارەت لە مەراسیمێکدا یادی ھەشتی مارسی لەگەل ژنان و ئافرەتانی وەزارەتدا کردەوە،

وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی بەشداری کرد لە خولێکی یەکەی جێندەری وەزارەت
ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەلایەتی لە ھۆتێل بێست اربیل بەشداری کرد لە خولێکی راھێانی جێندەری بۆ کارمەندان و فەرمانبەران ی وەزارەتی کار.

وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی کرد لە رێکخراوی یونسێف
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی کرد لە بەرێزان (زەریمە یازانۆڤ) و (سامان سوعود) لە بەشی سیاسەتی کۆمەلایەتی رێکخراوی یونسێف.