فەرمانگەیەك بۆ كاروبارەكانی بووژانەوەی گەڕەكەكانی تەعجیل و عارەبان و خانەقا دیاری دەكرێت.
هەواڵەکان
پڕۆژەیەک بۆ ئاوەڕۆ و شەقامی کۆڕنیشی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پرۆژەی پێشنیازكراوی دیزاینكردنی شەقامی كۆڕنیش تاوتووێ كرا.
بڕی ٢١٥ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوە لە هەولێر خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ٢١٥ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوە لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری دا.
ساسان عەونی: لە داهاتوویەكی نزیكدا گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی ١٢٠ مەتری چارەسەر دەكەین
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت لە داهاتوویەكی نزیكدا گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین و شەقامەكە دەكرێتە دووساید
بە ئامادەیی سەرۆکی حکوومەت تەواوکردنی بەشێکی دیکەی شەقامی ١٥٠ مەتری ڕاگەیەنرا
بە ئامادەیی سەرۆکی حکوومەت و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، تەواوبوونی بەشێکی دیکەی شەقامی ١٥٠ مەتری ڕاگەیەنرا.
بە گوژمەی ملیارێك و ٢٦٤ ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن
بە گوژمەی زیاتر لە ٧٧٠ ملیۆن دینار دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەكرێن
ساسان عەونی: گرفتی زەویی سندووقی چارەسەر كرا
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر چارەسەركردنی كێشەی زەوییە سندقووكییەكان دا.
بە گوژمەی زیاتر لە ٨٨٥ ملیۆن دینار ٢٠ پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن
لە سێمێل پڕۆژەیەکی گەورە بۆ بەرگرتن بە لافاو جێبەجێ دەکرێت
بە گوژمەی ٧٥٠ هەزار دۆلار، بە هاوكاریی ڕێكخراوی GIZ پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە سێمێل جێبەجێ دەكرێت و بەهۆیەوە گرفتی ئاوەڕۆ و مەترسیی لافاو لە شوێنەكە چارەسەر دەبێت.