Skip to the content

هەواڵەکان

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و دەستەی گەشتوگوزار هەماهەنگی لەنێوانیان دووپات دەكەنەوە

ئەمڕۆ 22ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە دیوانی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازی لە عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و بەڕێوەبەرانی دەستەی ژینگە کرد.

تەندەری فراوانكردن و نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆ بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

لیژنەی ئامادەكردنی تەندەر لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، كەمكردنەوەیەكی نهێنی بۆ پرۆژەی (فراوانكردن و نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار) رادەگەیەنێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هانی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان دەدات لە كوردستان کار بكەن

ئەمڕۆ 21ی كانوونی یەكەم (دیسەمبەری) 2020 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، سیمینارێك لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی (جایکا) سەبارەت بە ناساندنی پڕۆژەی ئاوەڕۆ دروستکردنی ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان و ڕەوشی هەرێمی کودستان بۆ کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بەڕێوە چوو كە نزیكەی سەد کەس لە کۆمپانیاکانی ژاپۆنی بەشدارییان تێدا کرد.

بە گوژمەی 33 ملیۆن دۆلار پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە کرایەوە

بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، و د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک وکلێمنس سەمنتەر کونسوڵی گشتیی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، وئۆلیڤەر دیکۆتیگنەس کونسوڵی گشتیی کۆماری فەرەنسا، بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی، پرۆژەی ئاوی فایدە لە پارێزگەی دهۆک کرایەوە.