هەواڵەکان
لە سێ ساڵی كابینەی نۆیەم لەسەر داهاتی شارەوانییەكان ٢٧٣پرۆژە جێبەجێ كراون
خەرجی بەرهەمهێنانی ئاو لە پێنج مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٥ ملیار و ٦٩٤ ملیۆن دینار بووە
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: داهاتی ئاو بۆ ماوەی ٥ مانگی ئەمساڵ زیاتر لە ٢١ملیار و ٢٠٦ ملیۆن دینار بووە، كە نرخی یەک مەتر سێجا ئاویش (٥١٠) دینارە.
نزیكهی ١٣٧ ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرج دەكرێت
ڕێژەی سەوزایی لە شەقامی ١٢٠مەتریی هەولێر زیاد دەکرێت
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی دەستیان كرد بە پڕۆسەی چاندنی ژمارەیەكی زۆر دار و خاوێنكردنەوەی دەوروبەری شەقامی ١٢٠مەتریی هەولێر .
تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە
لە ماوەی تەنیا شەش مانگدا بەراورد بە پێشوو ڕێژەی ۱٥% ژمارەی گەشتیاران زیادی کردووە
بە گوژمەی ٣١٨,٢٩٣,٠٠٠ دینار ١٣پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی هەولێر جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٣١٨,٢٩٣,٠٠٠ دینار بۆ جێبەجێكردنی ١٣پرۆژەی تایبەت بە درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كڕینی پێداویستی بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر.