Skip to the content

هەواڵەکان

لە ساڵی ڕابردوودا 121 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 73 ملیار دینار له‌ شارى هه‌ولێر جێبەجێ كراون

ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر بۆ زیاتر لە ٢٠% بەرز بووەتەوە.

فێستیڤاڵی ساڵی نوێی 2025 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە

فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئامادەکاری بۆ کراوە و ڕێکخراوە.

كاركردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە

بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە، كاركردن لە گەورەپرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە و كارەكانی بە باشی بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا قۆناغی زۆر باشی بڕیوە.

بە گوژمەی شه‌ش ملیار دینار بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گه‌وره‌ى ئاوەڕۆ داندرا

بە مەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو و باشتركردنی سیستەمی ئاوەڕۆ، بەردی بناغەی گەورەپرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی، لە شەقامی كەركووك لە نزیك شووقەكانی شەهیدان لە گردەڕەشە تا كەندی قەتەوی لە هەولێر داندرا.

تەنیا له‌ ساڵى 2024دا بە گوژمەی 5 ملیار و 141 ملیۆن دینار پرۆژە لە بنەسڵاوە جێبەجێ كراون

پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی ناوخۆ و سەرەكی، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و بۆیەكاریی شەقام و شۆستە، هەروەها بایەخدان بە دوورگەى ناوەندی و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی شارەوانی.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كونسولی فەرەنسا كرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای بەخێرهێنانی كونسول و شاندی یاوەری و جەختكردنەوەی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییەكانی حكومەتی فەرەنسای كرد بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بە گوژمەی ملیارێک و 753 ملیۆن دینار بەردی بناغەی تۆڕی ئاو و عەمباری ئاو بۆ ناوچەی پەرەپێدان داندرا

بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و ٨٣٩ ملیۆن دینار ڕەزامەندی بۆ دروستكردنی شۆستە و شەقام و دانانی كربستۆن و چینی دووەمی تێكەڵە وەرگیراوە و هەفتەی داهاتوو ئەو پرۆژەیە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پرۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە خەبات جێبەجێ كرا

كۆنكرێتكردن یەكێكە لە كارە خزمەتگوزارییە گرنگەكانی شارەوانییەكان و تەواوكەری پرۆسەی قیرتاوكردنە، ساڵانە لەلایەن شارەوانییەكانەوە گوژمەیەكی زۆر بۆ پرۆژەكانی بواری كۆنكرێتكردن تەرخان دەكرێت.

پرۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گوندی كەڵەكین جێبەجێ كرا

كۆنكرێتكردن یەكێكە لە كارە خزمەتگوزارییە گرنگەكانی شارەوانییەكان و تەواوكەری پرۆسەی قیرتاوكردنە.

شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوە نۆژەن دەكرێتەوە

شەقامی ١٢٠مەتریی هەولێر كە یەكێكە لە شەقامە ستراتیژییەكان و زۆرترین هاتوچۆ و جووڵەی لەسەرە، لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە نۆژەن دەكرێتەوە.