10 هەزار و 242 كارتی تر لە هەولێر كارەكانیان تەواو كران و وێنەی تۆمار (تاپۆ)یان بۆ دەركراوە و لە سبەیەوە خاوەنزەوییەكان دەتوانن سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەوانی بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری زەوییەكانیان بکەن.
هەواڵەکان
پرۆژەیەکی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە دومیز جێبەجێ دەکرێت
لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان، بە سەرپەرشتیی تیمەکانی شارەوانیی پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە دومیز دەستی پێ کرد.
پاركی شوێنەواری سەنحاریب لە خەنەس كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/10/2023، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشی یەكەمی پاركی شوێنەواری سەنحاریب لە خەنەس لە قەزای شێخان كرایەوە.
ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ لە شاری كۆیە جێبەجێ دەكرێن
ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ لە شاری كۆیە جێبەجێ دەكرێن
لە هەولێر دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە پیرزین جێبەجێ دەكرێت
دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ بە گوژمەی 223 ملیۆن دینار لە سنووری شارەوانیی پیرزین جێبەجێ دەكرێن.
پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی شەقامەكانی شەقڵاوە جێبەجێ كرا
بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی شەقڵاوە، پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شەقڵاوە جێبەجێ كرا.
لە سلێمانی و دەوروبەرى ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن
بە پێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٤١ ملیۆن و ٥٩٥ هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری دا.
پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردن لە کەلەکچی جێبەجێ كرا
لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانی پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی كەلەكچی جێبەجێ كرا و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەكات.
پرۆژەی قیرتاوکردنی 10 کۆڵان لە گەڕەکی نەسیج جێبەجێ كرا
پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی نەسیج لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی دووەم جێبەجێ كرا.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەكانی ناحیەی كەلەكچی دەكات
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەكانی ناحیەی كەلەكچی دەكات