كۆبوونەوەیەكی باڵا بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی و چارەسەركردنی گرفتەكان لە شاری هەولێر لە وەرزی هاویندا بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەك بڕیاری گرنگ دران وەك ئامادەكاریی ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر.
هەواڵەکان

باخچەیەك لەسەر ڕووبەری 3000مەتر دووجا لە زاخۆ کرایەوە
بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی كە یەكێكە لە كارە بەردەوامەكانی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ڕووبەری 300مەتر دووجا باخچەیەك لە شاری زاخۆ كرایەوە.

دەست بە گۆڕینی ماستەرپلانی هەولێر دەكرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/4/2022) یەكەم كۆبوونەوەی كۆمیتەی ڕێكخستنی هاوبەش (JCC) بۆ هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوە چوو.

بە سەدان هەزار كەس لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ سوودمەند دەبن
بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ-گۆپتەپە، بە سەدان هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن و كێشەی كەمئاوی لە سنوورەكە بە تەواوی چارەسەر دەبێت و بەهۆیەوە دەتواندرێت ڕۆژانە ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت

سەرۆكی حكومەت 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ خەرج دەكات
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجكردنی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كونسوڵی توركیا کرد
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە هاکان کەڕەچای، كونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا لە هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد.

نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كراوە
بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی و دەوروبەری، تەنیا لە ساڵی 2022دا، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی شاری سلێمانی خەرج كراوە.

گوژمەیەك بۆ بەردەوامیی كاركردنی بیرەكانی ئاوی كەلار خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەیەكی دا بۆ دابینكردنی سووتەمەنی و ڕۆن بۆ مۆلیدەی بیرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار

كاری چاككردنەوەی شەقامەكانی شاری هەولێر بەردەوامە
چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، یەكێكه لە كارە بەردەوامەكانی شارەوانی، بۆ ئەوەی گرفت لەبەردەم هاتوچۆی شوفێران دروست نەبێت و سیمای جوانی شار و شارۆچكەكان تێك نەچێت، لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە بە بەردەوامیی پرۆسەی چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكان بەڕێوە دەچێت

پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گردجووتیار دەستی پێكرد