ڕیار وایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار، چەندین پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ بکات.
کار و چالاکییەکان
لە چیای سەفینیش پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری جێبەجێ دەكرێت
ڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری هاوشێوەی پڕۆژەی تەلەفریكی چیای زاوای دهۆك لەسەر چیای سەفینی شەقڵاوەش دەكرێتەوە
بە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی دووكان جێبەجێ دەكرێت
بە گوژمەی زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دینار، پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و كاری كۆنكرێتكردن بۆ چەند كۆڵان و شەقامێكی گەڕەكی فەرمانبەران لە شارۆچكەی دووكان بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت.
لەمەراسیمێکدا وەکو وەفایەک ناوی دوو شەقامی هەولێر گۆڕدرا
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/٥لە یادی ٣٠ ساڵەی بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجوومەنی ئاسایش لەژێر چاودێریی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، ناوی شەقامێكی شارەكە كرا بە "نوای ئارام" و ناوی شەقامێكی دیكەش كرا بە "سێر جۆن مەیجەر" سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا كە ڕۆڵی لە دەركردنی بڕیارەكەدا هەبووە و بووەتە هۆی دانانی سنوورێك بۆ هێرش و هەڕەشەكانی رژێمی سەددام حوسێن بە تایبەتی لە كاتی كۆڕەوەكەی گەلی كوردستان لە ٣١ی ئاداری ١٩٩١دا.
بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی بەخشین راگەیەندرا
ڕۆژی دووشەممە 29/3/2021 بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەی بەخشین لە شاری هەولێر راگەیەندرا كە پرۆژەكە لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی (AOO) جێبەجێ كراوە و ژمارەیەكی زۆر بۆكسی بەخشینی جلوبەرگ و پێڵاوی بەكارهاتوو وەك پرۆژەیەكی هاوكاری و ژینگەپارێزی دانراون و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژەكە رادەگەیەنێت و بە كارێكی پیرۆزی لەقەڵەم دەدات.
گرفتی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی شاری سلێمانی چارەسەر بووە
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 پرۆسەی تەندەرینگی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خاشاك، بەپێی ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان ئامادە كراوە و لەلایەن هۆبەی یاسا و كارگێڕی و دارایی و مەرجەكان دیاری كراون و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە بەشدار بوون، لەسەر ئەو مەرجانە ڕازی بوون و بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەندەرانە كێبڕكێیان كردووە.
نزیكەی 90 ملیۆن دینار پرۆژەی ئاوەڕۆ لە ئاغجەلەر جێبەجێ دەكرێت
تیمی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاغجەلەر، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی كوردستان لە سنووری شارەوانیی ئاغجەلەر بەبڕی 88000000 ملیۆن دینار جێبەجێ كرد.
ساسان عەونی: شەقامی 150 مەتری درێژییەکەی 70 كیلۆمەترە و پێكهاتووە لە تۆڕێكی پڕ لە هاڕمۆنی ئەندازەیی
بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغی یەكەمی شەقامی 150مەتری لە شاری هەولێر كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ كۆی درێژی شەقامەكە 70 كیلۆمەتەرە و بە چواردەوری شاری هەولێردا دەسووڕێتەوە.
بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغی یەكەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كرایەوە.
كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی نەخشە و ماستەرپلانی شارەكان
كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ پەرەپێدانی بواری پلانسازی و نەخشەدانانی ئاوەدانی پەیوەست بە شار و شارۆچكەكان رێكخرا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بۆ دەزگەكانی راگەیاندن خستەڕوو.