كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان له ٤٥ هەزارەوە بۆ ٢٠ هەزار و لە قەزا و ناحیەكانيش بۆ ١٠ هەزار دینار كهم كرايهوه.
هەواڵەکان

سێ پرۆژەی دانان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە له ههولێر جێبهجێ دهكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لە داهاتی ئاو، ڕەزامەندی نيشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست، بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی سێكتەری ئاوی خواردنەوە لە بوارەكانی دانان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.

پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سۆران جێبهجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمهى زياتر له سهت و ٣٠ مليۆن دينار، بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە شاری سۆران نيشان دا.

ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەردەوامن و پرۆسەكەش خێراتر دەكرێت
لە ١٠ی مانگی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی دیكە دەكرێت و پێویستە تا ئەو وادەیە سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو كرابن و بەرەوپێشچوونی زۆرتر ڕوو بدات.

گوژمەى پێويست بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ڕانیە خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زياتر له 450 مليۆن دينار، بۆ پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی ڕانیە نیشان دا.

بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار پرۆژهى دروستكردنى دوو پرد له شارى ههولێر جێبهجێ دەکرێت
ئەو دوو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەکرێن.