لە پرۆژەکەدا زیاتر لە ٧٠ هەزار دار و گوڵ و درەختی جۆراوجۆری تێدا دەچێندرێت، لەگەڵ ڕووبەرێکی فراوانی چیمەن و سەوزایی.
هەواڵەکان

پردێکی گەورەی کۆنکرێتی بۆ پیادەڕۆیی لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دروست دەکرێت
ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانییە لە شاری هەولێر، بە مەبەستی خزمەتکردنی زياترى شارەکە و هاووڵاتییان.

بهدواداچوون بۆ كارهكانی پرۆژەى دووسایدی شەقامی گەزنە دهكرێت
شەقامی دووسایدی گەزنە لە كاتی تەواوبوونیدا شەقامی خێرای ١٢٠مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

بە گوژمەی ههشت ملیار دینار پرۆژەیهك بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاو جێبهجێ دهكرێت
بڕياره پێش وهرزى بارانبارين، پرۆژهكه تهواو بكرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێری کرد
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، تیشکی خستە سەر سیاسەت و ڕوانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە هەموو ڕوویەکەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كۆدەبێتەوە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و زیاتر لە ٣٠ شارەوانی كۆدەبێتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێرى كرد
وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزار: مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە لەو سێكتەرە گرنگە دەڕوانێت و جەخت لەسەر پەرەپێدان و باشتركردن و بووژاندنەوەی دەكاتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كۆدەبێتەوە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كۆدەبێتەوە و دەڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خزمەتكردنی هاووڵاتییاندا باوەڕی تەواوی بەخۆی هەیە و سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و قەیران و سەختییەكانیش توانیویەتی بە بەهێزی بمێنێتەوە.

كۆبوونەوەیەك لەبارەی پاراستنی ژینگە و ناوچە پیشەسازییەكانی هەولێر بەڕێوە چوو
بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی ناوچە پیشەسازییەكان و ڕەچاوكردنی لایەنی تەندروستی و جوانكاریی شار و بە مۆدێرنكردنی ئەو كەرتانە لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێردا جەختی لەسەر کرایەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر كۆبووهوه و بەدواداچوونى بۆ كارەكان كرد
ساسان عهونى: نابێت بە هیچ شێوەیەك خزمەتكردنی هاووڵاتییان وەكوو منەتێك نیشان بدەنەوە، دەبێت بەوپەڕی هاوسەنگی و دڵسۆزییەوە شەونخوونی لە ئاست خزمەتكردن و جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتییان بكەن.