کار و چالاکییەکان

کار بۆ گیرانەوەی ئەو منداڵانە دەکرێت کە بەهۆی هەژاری لە خوێندن دابڕاون

وەزارەتی پلاندانان و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لێکتێگەیشتنێکیان ئیمزاکرد
وهزارهتی پلاندانان لە ڕێگهی ئەنجامدانی ڕووپێوێکەوه ههوڵ دهدات ڕێژەی بێکاری كهم بكاتهوه و دەرفەتی کار بۆ گەنجان و لاوان بڕهخسێنێت

د. دارا ڕەشید وەزیرى پلاندانان: لە ڕێگەى ئەم ڕاپرسییەوە هاووڵاتیانمان بهشدار بکەین له دهستنیشانكردنی پڕۆژەکان و دیاریکردنى بودجەى ساڵ
وەزارەتى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سەروبەندى دیاریکردن و ڕێکخستنى بودجەى ساڵى ٢٠٢٢یە و لەم چوارچێوەیەشدا و بۆ یەکەم جار خوازیارى ڕاپرسییەکە بۆ وەرگرتنى ڕوانگەى خەڵک لەسەر ئەم پرسە و دیاریکردنى ئەولەویەتى پڕۆژە گرنگ و پێویستەکانى ناوچەکانیان. بۆ ئەم مەبەستە فەرمانگەى میدیا و زانیارى گفتوگۆیەکى لەگەڵ د. دارا ڕەشید وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام داوە:

لە ڕێکخستنەوەی ڕەشنووسی یاسای کار ئەرک و مافی کرێکاران پارێزراو دەبێت
لە کۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەشنووسی یاسای کاری هەرێم کرا و داوا لە ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کرا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی تەکنیکی بۆ ئهوهی پاڵپشتی هەرێم بێت بۆ ڕێکخستنەوەی ڕەشنووسی یاسای کار و ڕێنمایی تایبەت بە کرێکاران

هێنانی کرێکار و کارمەندانی بیانی رێکدەخرێتەوە
بریکاری وەزارەتی پلاندانان: بە یاساییکردنی هێنانى كرێكار و كارمهندانى بیانى بۆ ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجانی هەرێم

وەزیری پلاندانان: دەمانەوێت ئاستی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان فراوانتر بکەین
د. دارا ڕەشید و کونسوڵی کوێت تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و کوێتیان کرد و گفتوگۆشیان لەبارەی پلان و بەرنامەکانی وەزارەت و ڕوئیای وڵاتی کوێت لە هەرێمی کوردستان کرد

وهزیرى پلاندانان: هەمیشە دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەداران کراوە بووە

وەزیری پلاندانان: سیستەمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتییەکان بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و کارئاسانیە
ڕۆژی یەک شەممە ٦-٢-٢٠٢٢ د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان لەگەڵ بەڕێوەبەری گرێبەستە گشتییەکان و نوێنەری یاسایی و فەرمانبەرانی بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتییەکانی ژمارەیەک وەزارەت کۆبووە.

وهزیرى پلاندانان: لە داهاتوویەکی نزیک سیستهمى ئهلیكترۆنى بۆ گرێبهسته گشتییهكان دەکەوێتە کار
به ئهلیكترۆنیكردنى گرێبهسته گشتییهكان لە داهاتوویەکی نزیک دەکەوێتە کار، ئەم پرۆسەیە ڕۆڵى گهورهى دهبێت له هێنانهكایهى دادپهروهرى و خستنهڕووى زانیارى تهواو له بوارى چۆنیهتى ئهنجامدانى گرێبهستهكان

وەزیری پلاندانان: دەبێت هەماهەنگی لە نێوان وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان هەبێت
وەزیری پلاندانان لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و زاخۆ کۆبووەوە.