به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی هەیئەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ران، كۆبونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
هەواڵەکان
وه‌زیری پێشمه‌رگه و راوێژكارانی به‌رگری به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌ولێر گفتوگۆیانكرد له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ی یاسای پێشنیاركراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی به‌رگری، به‌پیشه‌یی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چاودێری و به‌دواداچوونی سه‌ربازی.
بەڕێزان سەرنووسەرو ستافى به‌ڕێوه‌بردن و ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)ی ئه‌زیز
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم(ینایر)ی ٢٠٢١بەبۆنەی (30) هه‌مین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەكەتان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.
وه‌زیری پێشمه‌رگه: " بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نیه‌و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه."
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم(ینایر)ی ٢٠٢١وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یێنێت: عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن وایكردووه، پڕۆسه‌ی بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌ستیپێکردوە.
ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێته باڵیۆزی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
ئەمرۆ١٢ی کانونی دووەم (ینایر)٢٠٢١ ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئاشتی و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وەکو باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی دیاریکرد لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021.
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان .
پەیامی وەزیری پێشمەرگە
پەیامی وەزیری پێشمەرگە، لەسەرپرسی چاکسازی و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵکاران، پەیوەندی نێوان سوپای عێراقی وهێزی پێشمەرگە، هاوکارییەکانی ئەمریکاو فراوانکردنی.
لەسەرەتای ساڵی نوێ‌دا یەکەم کاروانی هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشت
ئەمڕۆ 7ی كانونی دووەم (یەنایر)ی 2021 بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ ولیام یاردەدەری جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە ، رێورەسمی ئیمزاکردنی گەیاندنی پێداویستی سەربازی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو. بڕیاریشە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بەسەر لیواکانی سەر بە وەزارتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش كۆبوونه‌وه
به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زیاتر ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه.
راوێژكارانی سه‌ربازی: هاوپه‌یمانان به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌تر له‌بواری مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن
وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌دانی زیاتر به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و كه‌ناڵه دیپلۆماسیه‌كاندا كرده‌وه ئاماژەی بەوەش كرد مه‌ترسیه‌كانی داعش و جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌یان ده‌خوازێت له‌ساڵی ئاینده‌دا هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان توندتربكرێته‌وه، هیواشی خواست راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و رێفۆرمی سه‌ربازیدا، له‌رۆڵی كارا‌و كاریگه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بن.