وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ د. رانداڵ رۆدس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له‌دهۆك و د. هونه‌ر عیسی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران، به‌گرنیگیه‌وه رۆڵی زانكۆی له‌پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌رزنرخاند.
هەواڵەکان
وه‌زیری پێشمه‌رگه: مێژوێكی درێژمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌یه‌و رۆڵی ئه‌وان له عێراق و هه‌رێم كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له میل سمارت، جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر و كۆلۆنێڵ چارڵی، راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم و تۆم هاید، به‌رپرسی كاروباری سیاسیی كونسوڵخانه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان.
وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی باڵای هاوپەیمانان كۆبونه‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم، گفتوگۆی چڕ له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كه‌ن.
كتێبی (تا پزیشك دەگات)
كتێبی (تا پزیشك دەگات) لە نوسینی عەقید جەمیل ئەحمەد بابان كتێبێكی قەبارە مامناوەندی هەشتا لاپەرەییە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و هوشیاری نیشتیمانی.
بەرزترین ئاڵای کوردستان لە پردێ هەڵکرا
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لە رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری پردێ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شەهیدان بەرزترین ئاڵای کوردستان لە شوێنی داستانی پردێ و له‌لایه‌ن كوڕی شه‌هید هوجام سورچی هەڵکرا.
خولێكی دیكه‌ی شۆفێریی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی سه‌ربازی، بە ئامادەبونی لیوا روکن باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیداره‌و میره‌و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکا خولێكی راهێنانی شۆفێریی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی كه‌تیبه‌ی (2)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات.
زیادکردنێکی ئاشكرا له ئیداره‌و میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 (ئیداره‌و میره)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێ، له زیادکردنێکی ئاشكرادا (64) شه‌ست و چوار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر‌و له‌كاركه‌وتووی سه‌ربازی ده‌فرۆشێ
وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا: "ئومێدی زۆرمان به‌ئێوه‌و هه‌نگاوه‌كانتان هه‌یه"
ئه‌مڕۆ سێشەممە 2021/2/9 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جۆرج، راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و وه‌فدی یاوه‌ری كۆبۆوه.
بریکاری وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گەیاندن دەکات
سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی فەریق جەمال محه‌مه‌د سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و راوێژکاران و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان بەرپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان کرد.
به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی سمیناری وه‌رزی دادگای سه‌ربازی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مرۆ 2021/2/7 به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی یاسایی و نوێنه‌ری لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (سمیناری وه‌رزی دادگای سه‌ربازی له باره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قیڵیه‌كان ژماره1ی ساڵی 20120)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.