Skip to the content

هەواڵەکان

شاندێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی كۆلێژی ئه‌ركان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 25/1/2021، كۆلۆنێل جولیات به‌رپرسی تیمی هه‌مه‌ئاهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی كۆلێژی ئه‌ركانیان كرد و له‌لایه‌ن راگرو ئه‌فسه‌رانی كۆلێژه‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

وەزیری پێشمەرگە هانی ئافرەتانی پێشمەرگە دەدات تواناکانی خۆیان زیاتر پەرەپێبدەن

وەزیری پێشمەرگە، هانی کچان و ژنانی پێشمەرگە دەدات کە پەرەی زیاتر بەتوانا سەربازی و هزرییەکانیان بدەن، ئاستی زانستی و سەربازیان خۆیان لەرێگەی فێربوون و ئاشنابوون بە بنەما سەربازیەکانی سەردەم بەرزبکەنەوە.

شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی یه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرایه‌وه‌.

راگەێیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێدانی مووچەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین، رایدەگەێنین: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان بەردەوامە.

پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمەرگە گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچوون لە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و تیمی بایۆمه‌تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

سەرۆكی ئەركان پێشوازی لە شاندێكی سەربازی ئەڵمانیای فیدراڵ كرد

ئەمڕۆ 24/1/2021، فەریق جەمال محەمەد، سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێكی سەربازی ئەڵمانیای فیدراڵ كرد.

روونکردنەوە...

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەڕێز "وەزیری پێشمەرگە" لەهەندێ میدیا و ماڵپەرە ئەلیکترۆنی و پەیجە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ بنەمایەو، دوورە لەراستی.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ئەمڕۆ 21/ 1/ 2021 لە دیوانی وەزارەت، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە جەنڕال فرانسیسکۆ یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی و جەنەڕاڵ دایڤد ویلیامس،.

ئه‌فسه‌رێك به‌شداری پانێڵێكی سەنتەری مارشاڵ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسایش و ستراتیجی ئەڵمانی ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشەمە رێکەوتی 20/1/2021 مقدم/ ئەندازیار شاخەوان سه‌لام ، بەڕێوەبەری پرۆژەی ستراتیژیەتی بەرگری لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری پانێڵێکی ئۆنلاینی کرد، کە لە لایەن سەنتەری مارشاڵ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسایش و ستراتیژی رێکخرابوو لە وڵاتی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی بواری ئاسایش و ستراتیژی نێودەوڵەتی.

 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و راوێژكارانی هاوپه‌یمانان كۆبوونەوە

ئه‌مڕۆ19ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی و جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی له‌گه‌ڵ راوێژكارانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو.