سیستەمی DMRی گەیاندن ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا کە سیستەمێکی ڕادیۆیی گەڕۆکە، بۆ بەستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بارەگای وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە
هەواڵەکان
وهزیری پێشمهرگه: جهخت لهسهر پتهوكردنی زیاتری پهیوهندییهكانمان لهگهڵ سوپای عێراق دهكهینهوه
لە دوو کۆبوونەوەی جیا دا گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار کرا، لەسەر کۆی پڕۆسەکانی چاکسازی و مەشق و ڕاهێنان و ڕێکخستنەوەی هێزەکان و پڕۆژە پێشنیارکراوەکان.
وۆرکشۆپی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، بۆ ٣٠ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
وۆرکشۆپی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، بۆ ٣٠ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، تیایدا چەمک و مێژووی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە یاساکە، بۆ بەشداربووان شیکرانەوە
وەزارەتی پێشمەرگە دیزاین و شێوازێکی نوێی بۆ یەکپۆشیی جلوبهرگی پێشمەرگە پێشكهش كردووه
تیمی یەکپۆشی جل و بەرگی سەربازی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، ڕەشنووسێکیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە کردووە ، تایبهت به جل و بەرگی سەربازی، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتی ئەرکان پێشنیارەکانی تیمەکەی پەسەند کردووە و هەنگاو بە هەنگاو پڕۆژەی یەکپۆشی جێ بە جێ دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگه، سەرجەم فۆڕمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکانی دەستەی نەزاهەی پڕکردۆتەوە
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن لیژنەیەکەوە فۆڕمی ئاشکراکردنی موڵک و ماڵی بەرپرسان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە پڕ کراوەتەوە و بە لیستێک ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کراوەتەوە
سیمینارێك دهربارهی ستراتیجیەتی میدیا و هۆشیاریی سەربازی بهڕێوهچوو
سیمینارێک بە ناونیشانی پێشمەرگە لە پرۆسەی نوێکردنەوەی تواناکانی هۆشیاریدا بۆ ئەفسەرانی هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبۆوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبۆوە و زەرووریەتی خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازیی سەربازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە جەختی لێ کرایەوە .
بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن تاوتوێی باشترکردنی سیستەمی گەیاندنی سەربازی دەکات
بەڕێوەبەری گەیاندن له وهزارهتی پێشمهرگه ڕایگهیاند بە پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکەین تاکو بتوانین گونجاوترین جۆرو تۆڕی گەیاندن لە نێوان وەزارەت و یەکەکان ڕێکبخەین بۆ ئەم مەبەستەش سوود لە تەکنەلۆژیای گەیاندنی سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمان وەردەگرین.
سەنتەری هۆشیاریی پێشمەرگە و خاچی سوور زنجیرە سیمینارێك بۆ لیواکانی پیادە ئەنجام دەدەن
به مهبهستی بەرەوپێشبردنی بزاوتی هۆشیاری یاسایی و مرۆیی لەناو یەکەکانی پێشمەرگەی کوردستان، سەنتەری هۆشیاری پێشمەرگە و خاچی سوور زنجیرە سیمیناری (یاسای ناکۆکی چەکداری) بۆ لیواکانی پیادە ئەنجام دەدەن
هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا
هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا و تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لەسنووری ئۆپەراسیۆنەکەدا بوون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای (قەرەچووغ)یان کێوماڵ کرد.