Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان وەزیری پێشمەرگە ڕایگه‌یاند دەمانەوێت بە هاوکاریی هاوپەیمانان ڕۆڵی باشتر  بگێڕین و زیاتر بەرەو پێشەوە بچین

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بنکەی ئیداری دهۆکی بەسەرکردەوە

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە سه‌ردانی بنکەی ئیداری دهۆکی كرد و ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ش پشتگیریكردنی ئەو یەکە سەربازییانەی وەزارەتی پێشمەرگەیه‌، کە دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک.

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەرکان و هەواڵگری لیواکانی پیادە بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەرکان و هەواڵگری لیواکانی پیادە بەڕێوەچوو و هەماهەنگی و  پەیوەندی نێوان هەواڵگری سەربازی و  جموجوڵی سەربازیی، لەسەر ئاستی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

وەزیری ‌پێشمەرگە: هاوکارییەکانی بەریتانیا جێی بایەخی زۆرن لەپێشکەوتنی هێزی پێشمەرگەدا

له‌ دیدارێكدا لەگەڵ رۆب درایڤەر ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری ‌پێشمەرگە جەختی له‌ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند پێویستیمان به‌ یارمەتی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ هه‌یه‌

وەزیری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆبوونه‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆبوونه‌وه‌ و هاوکات ئاڵوگۆڕە فەرهەنگی و سیاسی و کەلتووری میتۆدە هەمەلایەنەکان لە نێوان یۆنان و کوردستان بە بایەخ و گرنگ زانرا.  

سمینارێک لە سەر میراتی کلتووری بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

سمینارێک لە سەر میراتی کلتووری بە ناونیشانی (توانایەکی  بەهێز سەنگەرێکی بەهێز، هۆشیاری ئەرک و ئامانجمانە) بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

پلەی (٥٧٨٧) پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی(چواردە) لە سیستەمی ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەو (نیزامی) ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە،بڕیار درا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥٧٨٧)، پلەدار و پێشمەگەی سەر بە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە

لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو

 ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر به‌ڕێوه‌چوو بۆ  پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش