ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 (ئیداره‌و میره)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێ، له زیادکردنێکی ئاشكرادا (64) شه‌ست و چوار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر‌و له‌كاركه‌وتووی سه‌ربازی ده‌فرۆشێ
هەواڵەکان

وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا: "ئومێدی زۆرمان به‌ئێوه‌و هه‌نگاوه‌كانتان هه‌یه"
ئه‌مڕۆ سێشەممە 2021/2/9 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جۆرج، راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و وه‌فدی یاوه‌ری كۆبۆوه.

بریکاری وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گەیاندن دەکات
سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی فەریق جەمال محه‌مه‌د سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و راوێژکاران و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان بەرپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان کرد.

به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی سمیناری وه‌رزی دادگای سه‌ربازی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مرۆ 2021/2/7 به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی یاسایی و نوێنه‌ری لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (سمیناری وه‌رزی دادگای سه‌ربازی له باره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عهقیڵیهكان ژماره1ی ساڵی 20120)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆلێژی قه‌ڵاچوالانی سەربازی به‌سه‌ركرده‌وه
له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ كۆلێژی قه‌ڵاچۆلانی سه‌ربازی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی راگڕ و ستاف و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداری وسه‌ربازی كۆلێژه‌كه ده‌كات و له‌میانی ووتهیهكیشدا بۆ خوێندكارانی خولی 16 رایدهگهێنێت: "ئێوه بنه‌ما و چاوگی دروستكردنی هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانین". داواشیكرد زیاتر پابه‌ندی بنه‌ما سه‌ربازییه‌كان بن و په‌ره به‌توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانیان بده‌ن.

خولێكی شۆفێری تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات
بە ئامادەبونی لیوا روکن باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەرکان و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکا خولێكی راهێنانی شۆفێریی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی كه‌تیبه‌ی یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات.

سەرۆکی هەیئەی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد
ئەمڕۆ 2021/2/3 لە دیوانی وەزارەت، فەریق جەمال محه‌مه‌د، سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە جەنڕال فرانسیسکۆ یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی و شاندێکی یاوەری کرد.

راگهێیندراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/3 له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه رایده‌گه‌ێینین: هیج جوڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه.

وه‌زیری دادی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتی و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌ت، پێشوازیكرد له دادوه‌ر سالار عه‌بدولستار، وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

سەرۆكی ئەركان پێشوازی لە شاندێكی سەربازی ئەڵمانیای فیدراڵ كرد
ئەمڕۆ 24/1/2021، فەریق جەمال محەمەد، سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێكی سەربازی ئەڵمانیای فیدراڵ كرد.