ئه‌مڕۆ19ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی و جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی له‌گه‌ڵ راوێژكارانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو.
هەواڵەکان

وەزیری پێشمەرگە پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگری تورکیا
ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەڵەتی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا‌و وەفدێکی یاوەری.

كۆبونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی هەیئەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ران، كۆبونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌زیری پێشمه‌رگه و راوێژكارانی به‌رگری به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌ولێر گفتوگۆیانكرد له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ی یاسای پێشنیاركراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی به‌رگری، به‌پیشه‌یی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چاودێری و به‌دواداچوونی سه‌ربازی.

بەڕێزان سەرنووسەرو ستافى به‌ڕێوه‌بردن و ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)ی ئه‌زیز
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم(ینایر)ی ٢٠٢١بەبۆنەی (30) هه‌مین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەكەتان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.

وه‌زیری پێشمه‌رگه: " بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نیه‌و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه."
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم(ینایر)ی ٢٠٢١وهزیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یێنێت: عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن وایكردووه، پڕۆسه‌ی بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دهستیپێکردوە.

ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێته باڵیۆزی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
ئەمرۆ١٢ی کانونی دووەم (ینایر)٢٠٢١ ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئاشتی و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وەکو باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی دیاریکرد لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021.

لەسەرەتای ساڵی نوێ‌دا یەکەم کاروانی هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشت
ئەمڕۆ 7ی كانونی دووەم (یەنایر)ی 2021 بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ ولیام یاردەدەری جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە ، رێورەسمی ئیمزاکردنی گەیاندنی پێداویستی سەربازی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو. بڕیاریشە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بەسەر لیواکانی سەر بە وەزارتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش كۆبوونه‌وه
به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زیاتر ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه.

راوێژكارانی سه‌ربازی: هاوپه‌یمانان به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌تر له‌بواری مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن
وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌دانی زیاتر به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و كه‌ناڵه دیپلۆماسیهكاندا كرده‌وه ئاماژەی بەوەش كرد مه‌ترسیه‌كانی داعش و جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌یان ده‌خوازێت له‌ساڵی ئاینده‌دا هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان توندتربكرێتهوه، هیواشی خواست راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و رێفۆرمی سه‌ربازیدا، له‌رۆڵی كارا‌و كاریگه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بن.