ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 شاندێکی سەربازیی لە هێزی کاری هاوبەش سەردانی سەنتەری هاوپەیمانانی كرد بۆ هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
هەواڵەکان

ئاگادارییەک له ئیداره‌و میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 (ئیداره‌و میره)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی 3ی ئاداری 2021 زیادکردنێکی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی (64) شه‌ست و چوار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر و له‌كاركه‌وتووی سه‌ربازی بەڕێوەدەچێت.

وەزیری پێشمەرگە و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم کۆبونەوە
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە جەنەڕاڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و جەنەراڵ پرینسیپێ، جێگر و نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی.

شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەسەردەكهنهوە
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێل کونکیل، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان بەسەرکردەوەو لە لایەن د.رزگار بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی و ستافی نەخۆشخانە پێشوازیان لێ‌کرا.

راگه‌یێندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه.

زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ د. رانداڵ رۆدس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له‌دهۆك و د. هونه‌ر عیسی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران، بهگرنیگیهوه رۆڵی زانكۆی له‌پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌رزنرخاند.

وه‌زیری پێشمه‌رگه: مێژوێكی درێژمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌یه‌و رۆڵی ئه‌وان له عێراق و هه‌رێم كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له میل سمارت، جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر و كۆلۆنێڵ چارڵی، راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم و تۆم هاید، به‌رپرسی كاروباری سیاسیی كونسوڵخانه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان.

وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی باڵای هاوپەیمانان كۆبونه‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم، گفتوگۆی چڕ له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كه‌ن.

كتێبی (تا پزیشك دەگات)
كتێبی (تا پزیشك دەگات) لە نوسینی عەقید جەمیل ئەحمەد بابان كتێبێكی قەبارە مامناوەندی هەشتا لاپەرەییە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و هوشیاری نیشتیمانی.

خولێكی دیكه‌ی شۆفێریی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی سه‌ربازی، بە ئامادەبونی لیوا روکن باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیداره‌و میره‌و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکا خولێكی راهێنانی شۆفێریی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی كه‌تیبه‌ی (2)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات.