Skip to the content

هەواڵەکان

تیمێکی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش سەردانی فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد

گفتوگۆ لەبارەی گرنگترین پێداویستی و کەموکوڕییەکانی فیرقەکە کرا، تاکوو بەزووترین کات پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێن و کەموکوڕییەکان پڕ بکرێنەوە.

لە فیرقەی سێی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی پێگەیاندنی ئەفسەران کۆتایی هات

لە فیرقەی سێی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی پێگەیاندنی ئەفسەران کۆتایی هات

ئەمینداری گشتيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی فیرقەی دووی پیادەی کرد

مەبەستی سەردانەکە بۆ لە نزیکەوە ئاگه‌داربوون بوو لە شێوازی بەڕێوەچوون و بەرەوپێشچوونی کاروبارە ئیدارییەکان و چالاكیيە سەربازییەكانی فیرقە لە ڕووی مەیدانییەوە.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی لیوای چواردەی پیادەی لە چیای قەرەچوغ کرد

سەرۆکی ئەرکان و تیمی یاوەری سەردانی سەنگەرەکانی بەرگریی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە زنجیرە چیای قەرەچوغ کرد.

لە لیوای چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمیناری هۆشیاری بەڕێوەچوو

سیمینارەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا باس لە ئینتیمای نیشتمانی و بەرزيی مۆڕاڵی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک كۆتايى به‌ دوو خولی مەشق و ڕاهێنان هات

خوله‌كان بە سەرپەرشتيی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوون و ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوون، تیایدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.

خولی حەوتەمی پیادەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک کۆتایی هات

لە کۆتاییی ڕێوڕەسمەکەدا، ئامادەبووان لە نزیکەوە بینەری چەند نمایشێکی سەربازی بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە چەند خولێکی جیاواز هێنا

ئەم جۆرە خولانە لە چوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامێکی تایبەت لە ڕێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە هاوکاری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمەریکایی پێشکەشی پێشمەرگە دەکرێن.

لە لیوای بیست و یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمیناری هۆشیاری بەڕێوەچوو

ناوەرۆکی سیمینارەکە تایبەت بوو بە گەیاندنی ئەو ڕێنماییانەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە لەبارەی مەترسیيەکانی خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان.

لە لیوای بیست و شەشی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە زنجیرە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوون

لە سیمینارەکەدا، بابەتی خۆپاراستن لە خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و قەدەغەکردنی دانانی په‌ڕه‌ و هه‌ژمار(پەیج و ئەکاونت) بە ناوی یەکە سەربازییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشمەرگە و بارەگه‌ و سەنگەرەکان ڕوون کرانەوە.