بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگهداربوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی مەشق و ڕاهێنانەکان، مەیدانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووکیان بەسەرکردەوە.
هەواڵەکان

فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان: هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن
وەزیری کاروباری پێشمەرگە گوتی: هەوڵەکانمان بەردەوامن و دەمانەوێت بەم نزیکانە هەردوو ناوچەی سەرکردایەتی دەست بەکار بن و فیرقەکانیش لە چوارچێوەی ناوچە سەربازییەکاندا جێگیر بکرێن.

لە لیوای هەژدەی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو
لە سیمینارەکەدا، ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی کە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە لەوبارەوە دەریکردوون و گشتاندنی بۆ کردوون، بۆ سەرجەم یەکە سەربازیيەکانی سەر بە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە گەیەندرانە پێشمەرگەکان و بۆیان ڕوون کرانەوە.

لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ECL ئەنجام درا
شایەنی باسە، ئەو تاقیکردنەوانە لەلایەن وڵاتی ئەمهریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی توانای ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەت دیاری بکرێت، لە ڕووی فێربوونی زمانەکان.

فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتی لەوە کردەوە کە هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

لە فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی گەیاندن هات
خولەکە بە چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو.

فەرماندەی فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی سەربازیی هاوپەیمانان کرد
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی فیرقەی چواری پیادە خرایەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دابینکردنی پێداویستییەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکانی فیرقەکە کرا.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە: ئامانجی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانيی کوردستانییە
پرسی چاکسازی و بنیاتنانی دوو ناوچەی سەرکردایەتيی سەربازی، دامەزراندنی ٦ فیرقـەی پیادە لە ئێستادا و هەوڵدان بۆ بنیانتانی فیرقەی زیاتر لەژێر سەرکردایەتيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا، تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە بوو.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سپيريتى ئەمهريكايى کرد
سەرۆکی ئەرکان سوپاسی پاڵپشتیيەکانی ڕێکخراوەکەی کرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کە لە ماوەی پێشوودا پاڵپشتيی ئەنجامدانی ژمارەیەک پرۆژەیان کردووە لە وەزارەت، هەروەها هیوای بەردەواميی ئەو پاڵپشتی و هاوکارییانەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە خواست.

لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمیناری "ئۆپەراسیۆنی زانیاری" بەڕێوەچوو
ڕاوێژکاری ئۆپەراسیۆنی زانیاری لە هێزی هاوپەیمانان: ئۆپهراسيۆنى زانيارى پرۆسەیەکە بەکاردێت بۆ شيکارکردن، پلاندانان، هەڵسەنگاندن و تێکەڵکردنی چالاکیيەکانی زانيارى.