خولەکە ماوەی دوو هەفتەی خایاند، تیایدا ژمارەیەک لە مامۆستایانی بنکەکانی مەشقی پیادەی سلێمانی، کەرکووک و دهۆک بەشدار بوون و بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکان دەگوترانەوە و مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام ده‌دا.
هەواڵەکان

لیوای بیست و شەشی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری له‌باره‌ى به‌كارهێنانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ڕێوه‌برد
بابه‌ته‌كانى خۆپاراستن له خراپبهكارهێنانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و دانانى په‌ڕه و هه‌ژمار (په‌يج و ئه‌كاونت) به ناوى يه‌كه سه‌ربازييه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى پێشمه‌رگه و باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌كان خرانه‌ڕوو.

لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەکانی چاکسازی تاووتوێ کران
لە تەوەرێکی ديكه‌دا دووپاتیان لە گرنگی دروستکردنی فیرقەکان و بەردەوامی پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی ۷٠ و ۸٠ لە چوارچێوەی وەزارەتى كاروبارى پێشمه‌گه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کردەوە.

زنجیرەيه‌ك سیمینارى هۆشيارى له‌باره‌ى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ڕێوه‌چوون
له سيمينارهكاندا جه‌خت له به‌كارنه‌هێنانى مۆبايلى زيره‌ك و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، له ئه‌ركى سه‌ربازيدا كرايه‌وه.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە بارەگای فیرقەی چواری پیادەی بەسەر کردەوە
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ٤٧ـەمین سەرۆکی ئەمه‌ریکا.

مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن
خولەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی دانانی بازگە، پاراستنی سەربازگەکان و بەرگریکردن لە بەرانبەر هێرش و پەلاماری دوژمن لە بارودۆخە جیاوازەکاندا.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش کرد
لەو دیدارەدا، تیشک خرایە سەر هەنگاوەگانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چاکسازی و بەردەوامیدان بە کاری ڕێکخستنەوەی هێزەکان، لە چوارچێوەی فیرقەکان.

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بەشه‌كانى ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی لیواکانی پیادە به‌ڕێوه‌چوو
بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری هەڵوەستەی لەسەر دوا فەرمانی وەزارەت، سەبارەت بە مامەڵەکردنی میدیایی و بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ئەفسەرانی هۆشیاری ڕاسپارد بەوردی چاودێريی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکان بکەن.

فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکان كرا و پلانی پێشخستنیان لە ڕووی کارگێڕی و مەیدانیيهوه تاووتوێ کرا.

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازى له تيمێكى هاوپه‌يمانان كرد
قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل بەشێکە لە پرۆژەی چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە کە بە هاوکاری و پشتیوانيی هاوپەیمانان جێبەجێ دەکرێت.