ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسروربارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە سەردانی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و دیدار و کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسان ...