Skip to the content

راگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەڕێز د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستکاری (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات. ئێمە لێرەوە رای دەگەیێنین کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە و ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی بۆ ...

ئەنجومەنی وەزیران کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە تاووتوێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 24 ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بابەتی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە ...

ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدرال تاووتوێ دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دا ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە ئیداریەکانی پارێزگای دھۆک کۆدەبێتەوە

ڕۆژانی ٣ی ٨ـی ٢٠٢٢ لە پارێزگای دھۆک ، بەرێز شەعبان شەعبان، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگیان کرد لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و قائیمقامەکانی پارێزگای دھۆک و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەرێوەبەرە گشتییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و کۆبووەوە.. لە کۆبوونەوەکەدا ، دوای بەخێرھێنانی بەڕێوەبەری نوسینگ ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و یەکە ئیداریەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی ٤ـی ٨ـی ٢٠٢٢ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، لەگەڵ گۆھدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ و قائیمقامەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەرێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.. لە کۆبوونەوەکەدا ، دوای بەخێرھێن ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژووری بازرگانی دھۆک و سەرمایەدار و خاوەن کارگەکانی شاری دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٣ـی ٨ـی ٢٠٢٢ د. ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد ، لەلایەن گۆھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ و سەرۆکی ژوری بازرگانی دھۆک و خاوەن کارگە و سەرمایەدارانی سنورەکە پێشوازی لێکرا. دوای بەخێرھاتنی شاندی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سڵاوی سەرۆکی حکو ...