Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای هێنانەکایەی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکانی پەروەردە وخوێندنی باڵا دەکات

ئەنجومەنی وەزیران لە کێشە وبەربەستەکانی بارودۆخی کارەبا وپێشنیار وپڕۆژەکانی وەزارەت دەکۆڵێتەوە. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی نیسانی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران، کورتەیەکی دەربارەی ...

پیرۆز بێت ١٢٤ ساڵەى ڕۆژنامەگەرى کوردى

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ٢٢ى نیسانى ئەمساڵ، ١٢٤ ساڵەى دەرچوونى یەکەم ڕۆژنامەى کوردییە بە ناوى "کوردستان" کە لە لایەن میقدات مەدحەت بەدرخانەوە دەردەکرا و ئێستا ئەو ڕۆژە وەک ساڵڕۆژى ڕۆژنامەگەرى کوردى لە هەرێمى کوردستان دەناسرێت. لە چەند ساڵى ڕابردوو ئاڵوگۆڕى گەورە لە بوارى ڕۆژنامەگەرى دروست بووە و کارى پیشەییانەى ڕۆژنامەنووسان و هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتیان و ڕەخنە ...

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدییان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەى ھاتنەوەی سەرى ساڵى نوێى ئیزیدی، کە یەکێکە لە جەژنە دیارەکان و دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە ٢٠ى نیسان، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی ئیزیدییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.لە ماوەى ڕابردوو دا و لە ئەنجامى هێرشى تیرۆریستانی داعش، گەلى کوردستان بە گشتى و ئێزیدییەکان بەتایبەتى تووشى کارەساتى زۆر گەورە بوون کە بەهۆیەوە سەدان ...

پەیامى پیرۆزبایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قیامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی جەژنی قیامە، پیرۆزبایی لە هەموو هاووڵاتیانى کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە، هۆکار بێت بۆ پێکەوەژیانى زیاتر و ئاشتى و ئارامیی هەموو پێکهاتەکان.هەرێمى کوردستان، نیشتمانى چەندین نەتەوە و ئایین و ئایینزا بووە و پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونى یەکتر بووەتە کولتوورێکى جوان و جێگەى سە ...

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ٣٤ـمین ساڵیادى شاڵاوى ئەنفال

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ٣٤ـەمین ساڵیادى شاڵاوى جینۆسایدى ئەنفالە لە هەرێمى کوردستان کە بە سیاسەتێکى شۆڤینیانە لە لایەن رژێمى بەعس، بە ئامانجى سڕینەوەى ناسنامە و لەنێوبردنى ئیرادەی گەلى کورد جێبەجێ کرا، بەڵام ئەم خەونە نەک هەر نەهاتە دى، بەڵکو نەتوانراش ئەو ناسنامە و ئیرادەیە لە گەلى کوردستان بسەنرێتەوە، بەڵکو لە سایەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى حە ...

حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و جەختیش لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار و پەیڕەوی ناوە بازرگانییەکانی پەسەند کرد. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران، کورتەیەک ...