راگه‌یه‌ندراوێك له گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له باره‌ی پشووی سه‌ری ساڵ
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له خوشك و برا كریستیانه‌كان و سه‌ری ساڵی نوێ له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠١٩/١٢/٢٥ ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه، ٢٠٢٠/١/٤، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/١/٥، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه