راگه‌یاندراوی لیژنەی باڵای هاوبەشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/7/2019، لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ كاروباری وزه كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور.
له كه‌شێكی ئه‌رێنی و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و نیاز پاكی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیه سه‌ره‌كییه‌كان كرا به‌تایبه‌تی پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و، كێشه داراییه‌كان و بودجه، پرسی نه‌وت و غاز.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانزمێكی كرده‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌رێگای پێكهێنانی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان درا به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی و ده‌ستووریانه بۆ سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بكات و بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتوو لێژنه ته‌كنیكییه‌كان له به‌غدا كۆببنه‌وه.