Skip to the content

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە تاوانکارییەکەی دژ بە رۆژنامەنوسێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی شەرمەزار دەکات

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ ڕۆژنامەنوس لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی تەقەیان لێکراو گیانیان لە دەستدا .
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . دامودەزگا پەیوەندیدارەکانیش رادەسپێرێت لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان .

جوتيار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16