مه‌سرور بارزانی: له كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده ده‌درێت
دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له وتارێكدا له ئاهه‌نگی خولی یەکەمی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، جه‌ختی له گرنگی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده كرده‌وه و گوتی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌رته له پێشینه‌ی كاره‌كانه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له وتاره‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك كرد و گوتی، خۆشحاڵم وه‌كو ده‌رچووێكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌م، له‌ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا زانكۆكه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و بووه‌ته جێگه‌ی ئومێدی نه‌وه‌كانمان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتاره‌كه‌یدا، سوپاسێكی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد، بۆ پاراستن و سه‌ركردایه‌تیكردنی كوردستان و گوتی به خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی ئه‌و، نه‌وه‌كانمان دواڕۆژێكی سه‌قامگیریان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به گرنگیدان به كه‌رتی خوێندن له كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی گوتی سوپاسی كاك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تدا بایه‌خێكی باشی به پرۆسه‌ی خوێندن داوه.
هاوكات، سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك كرد و رایگه‌یاند، له بارودۆخێكی سه‌ختدا توانی گرنگی به پێشخستنی زانكۆ و پرۆسه‌ی خوێندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانمان بدات.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له گرنگیدان به كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده كرده‌وه و گوتی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ت، گرنگیدانه به خوێندن و په‌روه‌رده، بایه‌خدانه به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆكان.
مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ش، په‌یوه‌سته به باشبوونی ره‌وشی ئابووری، هیواشی خواست كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی قوتابییه ده‌رچووه‌كان كرد و گوتی پێویسته بزانن ئه‌و زانكۆیه بۆ ئێوه دامه‌زراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا ببنه سه‌ركرده‌ی داهاتووی كوردستان، له كایه جیاجیاكانی ژیاندا.
له رێوڕه‌سمی یه‌كه‌م ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، هه‌ریه‌ك له نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ماتی‌و توله‌ر، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دیپلۆماتکارانی بیانی و پەرلەمانتاران و چەندین بەرپرسی باڵای حکومی و حزبی ئامادەبوون.