پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
- مەسرور بارزانی: زانایانی ئیسلامی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی ، جێدەستان دیارە .
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ٤٩ یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کرد.
ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بەبۆنەی ٤٩ یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم .
یەکێتی زانایان کە لە ٢١ ی ئەیلوولی ١٩٧٠ بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا، رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی ، جێدەستیان دیارە .
هیوادارم ئەم ساڵیادەتان ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان