راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە گوایە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان دروست بووە بە ھۆی بریاری رێکخستنەوەی ئالوگۆری بازرگانی و ھاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکان لە گەل ئێران لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كەهیچ قەیرانێكی لەم جۆرە دروست نەبووە و نابێت. رێکخستنی کاروباری دەروازە سنووریەكان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە لەم پەتایە وبۆ ئەم مەبەستەش حکومەت بەرنامە وپلانێكی تۆكمەی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە ودەرهاوێشتەکانیشی دارشتووە.
هاوكات دووپاتی دەكەینەوە كە سبەی سێشەممە ئەم بابەتە دەبێتە خاڵێكی سەرەکیی ئەجێندای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٢/٢٤