دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی پلانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكات
![](/media/1745/diwan_meeting_222020-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132251285890000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی یەكشەممه ٢٠٢٠/٢/٢ لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوان و ئامادەبوونی هەر یەك له سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، سەرۆكی داواكاری گشتی، سەرۆكی ئەنجومەنی شورا و نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی، پلانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی تاوتوێ كرد.
لە كۆبوونەكەدا، كه چەندین پسپۆر و مامۆستایانی زانكۆ ئامادەببوون، هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كابینەی نۆیەم سەبارەت به پرۆسەی چاكسازی خرایەڕوو و سەرنج و تێبینییەكان بە هەند وەرگیران.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەنگاوی كرداری کرا بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی دادپەروەری، شەفافییەت و گەیشتن بە حوكمڕانییەكی باشتر بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان.
لە كۆتاییشدا بڕیار درا لیژنەیەكی تایبەت بۆ دەوڵەمەندكردنی ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێك بهێنرێت و لە كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ ڕاسپاردەکانی تەواو بکات.
دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
٢٠٢٠/٢/٢