Skip to the content

لێدوانێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی کوردستانەوە‌

ئێوارەی رۆژی هه‌ینی ٢٤/١/٢٠٢٠ کاتژمێر ٨:٤٥، تەرمی پێنج لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی سلێمانی.

هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان بکەن.

جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٣/١/٢٠٢٠