Skip to the content

لێدوانێك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوبنان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دووپات دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات لەمبارەیەوە هاوکاریی داواکاریی گشتی بکەن بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێت.

هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیھێنانی شەفافییەت لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، بەتایبەتی لە كەرتی دارایی و داھاتەكانی ھەرێم ئەرکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبین.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٩