روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بەداخەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەھۆی چەند هۆكارێك، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دواکەوتبوو.
بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٣/٢