Skip to the content

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان: رۆژانی پشووی دامودەزگا فەرمییەكان درێژ دەكرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی رۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت، دەستە، فەرمانگە، دامەزراوەکانی ھەرێم، زانکۆ وپەیمانگا، قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٩ تا رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/١٦.

وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان لە رێگای پیادەکردنی ئێشگری لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان بەردەوام دەبن.


د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٨ ئاداری ٢٠٢٠