Skip to the content

راگەیەندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له‌ رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه‌ ٢٤-٥-٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨-٥-٢٠٢٠ به‌رده‌وام‌ ده‌بێت.

هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌ هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له‌ رۆژانی جه‌ژندا، له‌ پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٥/٢١