Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٢ ملیار دینار بۆ جێبەجێ کردنی چەند پرۆژەیەک لە باشیک پەسەند کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- دوا بە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٢ ملیار و ١٨٤ ملیۆن و ٤٣٧ هەزار دینار، بۆ ئەنجامدان چەند پرۆژەیەک لە باشیک خەرج کرا.

بودجەکە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لە سەر بودجەی پارێزگای دهۆک دەبێت و بۆ ئەم پرۆژانە خەرج دەکرێت:
١. چاککردنەوەی ڕێگای مغارا بۆ چیای باشیک، بە گوژمەی ١ ملیار و ٣٠٨ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دینار.
٢. گەیاندنی کارەبا بۆ میحوەری باشیک، بە گوژمەی ٧١١ ملیۆن و ٩٤٥ هەزار دینار.
٣. ڕاکێشانی ئاو بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بە گوژمەی ١٦٢ ملیۆن و ٦٣٢ هەزار دینار.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٨/١٥