حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٤ ملیار دینار بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەم ئاوی خەرج دەکات
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.
ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:
١- پارێزگای هەولێر ٩٢٥ ملیۆن دینار.
٢- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار.
٣- پارێزگای دهۆک ٥٧٥ ملیۆن دینار.
هەر بۆ هەمان بابەت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٨/١٣