Skip to the content

حكومه‌تی هه‌رێم هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د شه‌رمه‌زار ده‌كات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) -حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له‌ شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.

لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان‌ راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌.

هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر‌ پێگه‌ و پۆستێكدا بن، ده‌خاته‌ گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2021/2/26