راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
![](/media/1537/krg_logo-white-background_3.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596855490000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بەمەبەستی پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەم پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2021/1/3