پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەى داعش
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لەشەوی 1ی ئایاری 2021، تیرۆریستانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزى پێشمەرگەی کوردستان و لە بەرامبەردا هێزى قارەمانى پێشمهرگهش به توندی لێیان هاتنە دهست و تێکیان شکاندن، و لە ئەنجام دا چەند پێشمەرگەیەک شەهید و بریندار بوون.
ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر و ئێستاش چەندین جار حکومەتی عێراقی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە کە ئهو شوێنەى تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سهر کە کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێکبخەنەو و بەمەش مەترسیەکى جددى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە هاوکارى و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.
وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و لە بنەماڵەى شەهیدان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
1ی ئایاری 2021