به گوژمه‌ی زیاتر له ٢ ملیار دینار به‌نداوی دێوانه جێبه‌جێ ده‌كرێت
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (2,174,078,000) دوو ملیار و سه‌د و حه‌فتا و چوار ملیۆن و حه‌فتاو هه‌شت هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوی دێوانه.
بڕی پاره‌كه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٩/٢٣